هێزەکانی داگیرکەر کوڕی غازی حەمەد یەکێک لە سەرکردەکانی حەماس شەهید دەکات
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە شاری رەفەح عبدالله حەمەد کوڕی غازی حەمەد ئەندامی شاندی دانوستانکاری حەماس شەهید بوو.
محەمەد حەمەد برای شەهید سەبارەت بە شەهادەتی عبدالله ڕاگەیاند، "خۆشەویستەکەم و ڕۆحی دڵەکەم عبدالله شەهید بوو. بە ئارامی و متمانەوە چووە لای پەروەردگارەکەی، بەبێ ئەوەی ئاوڕێک لە دواوە بداتەوە، سەیری پێشەوە کرد، کەوتە ژێر گەمارۆ و چووە ناو تونێلەکانی رەفەح."
حەمەد باسی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر لە ڕۆژانی کۆتاییدا ژمارەیەکی زۆر خۆڕاگری لە تونێلەکانی رەفەح کوشتووە کە لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە پەیوەندی لەگەڵیان پچڕاوە.
وەک دەزانرێت، کوڕی ژمارەیەکی زۆر لە ڕابەرانی حەماس لە کاتی تێکۆشان و شەڕ دژی داگیرکەران لە کەناری غەززە شەهید بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا، جەماعەتی جولەکەکان ئاوی سەرەکی ناوچەکەیان لەناوبردووە. چەندین شارۆچکەی فەلەستین بە تەواوی بێ ئاو ماونەتەوە و تیمەکانیش بەپەلە کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوەکە.
حکومەتی غەززە ڕایگەیاند کە رژێمی داگیرکەر لە دوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە ٥٩١ جار ئاگربەستی پێشێل کردووە و ٣٥٧ فەلەستینی لەو هێرشانەدا شەهید بوون.
ئەمڕۆ نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر بە فەرمی لە ئیسحاق هێرزۆگ، بەناو سەرۆکی ئەم رژێمە داوای کرد کە سەبارەت بە دۆسیە دادوەرییەکانی دژی، لێی خۆش بێت.